دێڵسی ڕۆدریگێز، جێگری سەرۆک کۆمار (و سەرۆکی کاتی) ڤەنزوێلا ڕایگەیاند'' ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی دوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی هەفتەی ڕابردووەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٢ هەزار و ٥٩٥ کەس، هاوکات دەیان هەزار کەسی دیکەش بریندارن و هەزاران هاووڵاتی هێشتا بێسەروشوێنن.''
ڕۆدریگێز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، ڤەنزوێلا بە هەماهەنگی لەگەڵ سندووقی دراوی نێودەوڵەتی (IMF) کار دەکات بۆ دروستکردنی سندووقێکی تایبەت بە ئاوەدانکردنەوە بە بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار.
ڕوونیشیکردەوە کە ئەم پارانە ئاراستەی کۆمپانیاکانی بەڵێندەرایەتی دەکرێن بە مەبەستی دووبارە بنیادنانەوەی ئەو ماڵ و شوێنەوارانەی کە بە تەواوی وێران بوون، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی پێشنیاری پێشکەشکردنی هاوکاری و قەرزی تریان کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەکە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو دوو بوومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی ٧.٢ و ٧.٥ پلەی ڕێختەر ڤەنزوێلایان هەژاند، کە بەهۆیانەوە زیاتر لە ٢ هەزار و ٥٠٠ باڵەخانە بە تەواوی ڕووخاون.
لە ئێستاشدا تیمە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە ململانێدایەکی تووندان لەگەڵ کاتدا بۆ دۆزینەوەی ڕزگاربووان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا، بەتایبەتی لە (کاراکاس)ی پایتەخت و ویلایەتی (لا گوایرا) کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.