سەرۆکی فەرەنسا، ڕۆژی دووشەممە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ لە سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا، ئەمەش وەک یەکەمین سەردانی سەرۆکی وڵاتێکی ڕۆژئاوایی و ئەورووپی دادەنرێت بۆ ئەو وڵاتە لەو کاتەوەی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا لەسەر دەسەڵات نەماوە.
له کاتی گەیشتنیدا بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق، ئیمانوێل ماکرۆن لەلایەن ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا پێشوازیی لێکرا، و بڕیاریشە لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ ئەحمەد شەراع، هاوتا سووریاییەکەی کۆببێتەوە و تاووتوێی دۆخی ناوچەکە و ئایندەی سووریا بکەن، پێش ئەوەی ڕۆژی سێشەممە وڵاتەکە بەجێبهێڵێت.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا) ئەم هەنگاوەی بە "سەرەتایەکی گرنگ بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی نێودەوڵەتیی سووریا" ناوبردووە و ڕایگەیاندووە'' پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و پاریس دەچنە قۆناغێکی نوێوە.''
ئەم سەردانەی ماکرۆن لە کاتێکدایە کە دوایین سەردانی سەرۆکێکی فەرەنسا بۆ سووریا لە ساڵی ٢٠٠٩دا لەلایەن نیکۆلا سارکۆزییەوە ئەنجامدرا، پێش ئەوەی وڵاتەکە بەهۆی سەرکوتکارییەکانی ئەسەد لە ساڵی ٢٠١١دا بقۆزرێتەوە بۆ شەڕێکی ناوخۆیی توند کە بووە هۆی کوژرانی نیو ملیۆن کەس و وێرانبوونی تەواوی ژێرخانی سووریا.