پزشکیان بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا عێراقی جێهێشت

سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە بەپەلە خاکی عێراقی بەرەو وڵاتەکەی جێهێشت، ئەمەش دوای ئەوەی سوپای ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی و مووشەکی بەرفراوانی کردە سەر چەند ناوچەیەکی جیاواز لە باشووری ئێران.

مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ئێوارەی سێشەممە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی رێبەری پێشووی ئێران گەیشتبووە شاری نەجەف و لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرابوو، بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی و دەستپێکردنی هێرشەکان، سەردانەکەی بڕی و گەڕایەوە تاران.

بەیانیی رۆژی چوارشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، وەک تۆڵەیەک بۆ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز، زیاتر لە ٨٠ ئامانجی سەربازییان لە ناوخۆی ئێران پێکاوە؛ لەوانەش سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی، رادارەکانی کەناراو و بنکەکانی سوپای پاسداران.

دوابەدوای ئەمە، ئەمڕۆ ٨ی تەموز سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە کە هێزی دەریایی و ئاسمانی سوپای پاسداران لە ئۆپەراسیۆنێکی موشەکی و درۆنیدا، ٨٥ بنکەی سەرەکیی سەربازیی ئەمریکایان لە ناو خاکی کوێت و بەحرەین پێکاوە.




AM:09:05:08/07/2026