ئاژانسی فڕۆکەوانیی یەکێتیی
ئەوروپا ڕۆژی چوارشەممە ٨ی تەموز ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی نابێت لە
ئاسمانی ئێران و عێراقدا بفرۆن، چونکە گرژییەکان بەردەوامن و ئەگەری گرتنەبەری ڕێوشوێنی
سەربازیی زیاتر هەیە.
ئەم ئاژانسە ڕایگەیاندووە
کە بڵاوکراوەی پەیوەندیدار بە ئاسمانی ئێران و عێراق تاوەکو ٣١ی ئاب کاری پێدەکرێت.
بڵاوکراوەی پێشووی ئەم
دامەزراوەیە کە ڕۆژی چوارشەممە بەسەردەچێت، وڵاتی لوبنانیشی دەگرتەوە.
هەروەها داوا لە کۆمپانیاکانی
فڕۆکەوانی کرابوو کە لە کاتی فڕین لە ئاسمانی وڵاتانی بەحرەین، کوێت، ئیسرائیل،
ئوردن، قەتەر، عومان، ئیمارات و سعودیە وشیار و بەئاگابن.