سەردانەکەی وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل ( هەڵوەشایەوە )


لەگەڵ پەرەسەندنەکانی ئەم بەیانییەی جەنگی ئەمەریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و هێرش و هێرشی بەرامبەر، بەپەلە وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەگاتە ئیسرائیل، کەمێک لەمەوبەر میدیای ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە سەردانەکە هەڵوەشاوەتەوە.

ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی لە تورکیاوە سەردانی ئیسرائیل دەكات، ئەمەش دوای ئەو لێدوانەی ترەمپ دێت کە کۆتایی هێنانی یاداشتنی تێگەیشتنی نێوان خۆیان و ئێرانی راگەیاند.

ئەکسیۆس ئاماژە بەوە دەکات کە هێگسێت ئێستا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لەلوتکەی ناتۆیە لەئەنقەرە، هەر ئەمڕۆ تورکیا جێدەهێڵێت و ئەمە دەبێتە یەکەم سەردانی فەرمیی ناوبراو بۆ ئیسرائیل لەو کاتەوەی پۆستەکەی وەرگرتوە.

وەزیری جەنگی ئەمریکا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بەدۆسیەی ئێران. 

" ئامانجێکی تری سەرەکیی سەردانەکە دڵنیاکردنەوەی تەلئەڤیڤە سەبارەت بەو نیگەرانییانەی هەیانە لەئەگەری فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتوی جۆری F-35 بەتورکیا، کە پێشنیازێکی ترەمپ بوە لەلوتکەی ئەنقەرە". (ئەکسیۆس وا دەڵێت ).

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ دەستەی پەخشی ئیسرائیلی ڕایگەیاند " پیت هیگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ئەو سەردانەی کە بڕیار بوو ئەمڕۆ بۆ ئیسرائیل ئەنجامی بدات هەڵوەشاندووەتەوە، بەبێ ئەوەی هۆکاری بڕیارەکە ڕوون بکاتەوە".

ئەو میدیایە ئاماژەی بەوەش کردووە کە وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆتا ساتدا سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندووەتەوە، و هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی هۆکارەکانی ئەم بڕیارە نەدراوە.



PM:03:20:08/07/2026