ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە


ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی وەشاندنی گورزی قورسی لە ئێران کرد، راوێژکاری رابەری ئێران رایگەیاند" دەستمان لەسەر پەلەپیتکەی چەکەکانە".

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری رابەری ئێران لەلێدوانێکدا  دەڵێت " دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەرپرسیارێتی کۆتاییهێنان بە لێکتێگەیشتنەکانمان لەگەڵ ئەمریکا هەڵدەگرێت ".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " جوڵەکانی ئەمریکا ناوچەکە بەرەو ئاگر دەبات"، لەبارەی بەرەی مقاوەمەشەوە وتی " بەرەی مقاوەمە بەرامبەر هەر سەرکێشییەک بێدەنگ نابێت و دەستیان لەسەر پەلەپیتکە چەکەکانیانە ".

ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ کۆتایی بە لێکتێگەیشتنی راگرتنی شەڕ هێنا، هاوکات هەڕەشەشی کرد کە ئەمشەو هێرشی قورس دەکەنە سەر ئێران.




PM:06:39:08/07/2026