سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە راگەیاندراوێکدا ئاماری کوژرانی هێرشەکەی بەربەیانی ئەمڕۆی ئەمریکای بڵاوکردەوە.
چوار شەممە، ٨ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "لە ئەنجامی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند ئامانجێک لە باشووری ئێران، ٨ ئەندامی هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی ئێران لە کاتی بەرگریکردندا گیانیان لەدەستداوە".
سوپای ئێران هاوشانی لە راگەیاندراوەکەدا ناو و وێنەی هەر ٨ کوژراوەکەی بڵاو کردووەتەوە کە خاوەنی پلەی جیاوازی سەربازی بوون.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەرتەشی ئێران جەختی لەسەر "بەردەوامیی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی" وڵاتەکەی تا دوا هەناسە کردووەتەوە، هاوکات هۆشداری توندی داوە و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی خوێنی کوژراوەکانی کردووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا هێرشیکردە سەر هەردوو بەندەری بوشەهر و بەندەر عەباس لە باشووری ئێران و ئێرانیش هێرشیکردە سەر بارەگاکانی ئەمریکا لە بەحرەین و کوەیت.