فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە کە هێرشی نوێیان بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا کردوەتە سەر ئێران.
چوار شەممە، ٨ تەمووز ٢٠٢٦، سێنتکۆم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتەکە، هێزەکانیان دەستیان بە ئەنجامدانی هێرشی نوێی چڕ دژی ئێران کردووە؛ ئەمەش بە مەبەستی تێکشکاندن و لاوازکردنی زیاتری تواناکانی تاران لە هەڕەشەکردن لەسەر ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەمریکا ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت لە بەرامبەر ئەو "دەستدرێژییە ناڕەوایانەی" لە ماوەی ڕابردوودا کردوویەتیە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و تیمە مەدەنییەکان لە ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەکاندا.