نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ ی تەموز لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی نەوت لە رۆژهەلآتی ئاسیا نرخی نەوت هاوشێوەی دوێنێ لەگەڵ دەستپێکردنەوەی شەڕی کەنداو، هاوکات لەگەڵ رەتکردنەوەی یاداشتنی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمەریکاو ئیسرائیل، نرخی نەوت لە دوێنێوە بەراورد بە یەک هەفتەی پێشوو لە ٦٪ بەرزبۆتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا هەرچەندە بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستن کەمێک دابەزیووە، بەلآم بەراورد بە هەفتەیەک لەمەوپێش زۆر بەرزەو بە ٧٨ دۆلارو ٥٠ سەنتە، دوێنێ کاتی داخستن بە ٧٩ دۆلارو ٤٩ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە ئێستادا بە ٧٣ دۆلارو ٤٩ سەنتە، دوێنێ کاتی داخستن بە ٧٣ دۆلار و ٥٢ سەنتە.
لە ئەگەری بەردەوامی جەنگ و داخستنی تەواوی گەرووی هورمز پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت زیاتر بەرزبێتەوە.
AM:09:24:09/07/2026