سوپای
پاسداران هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکای لە ئوردن پشتڕاست کردەوە و دەڵێ،
هێرشەکە بە ١٠ موشەکی بالیستی کراوە.
سوپای
پاسدارانی ئێران راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەکی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی تەموز لە ئەنجامی هێرشێکدا، ناوەندی فەرماندەیی کۆنترۆڵی ئەمریکا
لە رۆژئاوای ئاسیا و بنکەی ئاسمانیی ئەو وڵاتەیان لە ئوردن کردووەتە ئامانج.
بەگوێرەی
راگەیەنراوەکەی سوپای پاسداران، هێرشەکە بە ١٠ موشەکی بالیستی کراوە و لە وەڵامی هێرشەکانی
ئەمریکادا بووە بۆ سەر ئێران.
سوپای
پاسداران هۆشداریش دەدات، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی "دەستدرێژییەکانی"
ئەمریکا، بە توندی هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی دیکەی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە.
راگەیەنراوەکەی
سوپای پاسداران لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئوردن هۆشدارییەکی ئەمنیی
بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ئەگەری هێرشی "موشەکی، درۆنی یان رۆکێتی"ـی
ئێران بۆ سەر ئوردن هەیە.
هاوکات
دوو شەوە هێزەکانی ئەمریکا هێرش دەکەنە سەر ئێران. بە گوێرەی سێنتکۆم لە شەوی سێشەممەدا
٨٠ ئامانج و لە شەوی چوارشەممەش ٩٠ ئامانجیان لە ناوخۆی ئێران بۆردومان کردووە.