ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت
لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوەوە، ئەوەش بەهۆی سەرهەڵدانەوەی مەترسییەکانی پچڕانی
دابینکردنی نەوت لە هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
نرخی نه‌وتی برێنت ٥٢
سه‌نت به‌رزبوه‌وه و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته ٧٥.٧٨ دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی
خاوی ته‌كساسی ئه‌مریكا ٠.٥٣ دۆلار به‌رزبوه‌وه و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته ٧١.٥٥ دۆلاری
ئه‌مریكی.
ڤاندانا هاری، دامەزرێنەری
کۆمپانیای ڤاندا ئینسایتس کە تایبەتە بە شیکردنەوەی بازاڕەکانی نەوت، رایگەیاند،
"نرخەکان لە ئاستەکانی ناوەڕاستی هەفتە پاشەکشەیان کردوە، بەڵام هێشتا باجی مەترسیی
گەورە بونی هەیە بەهۆی وەستانی نێزیکەی تەواوەتیی هاتوچۆ لە گەروی
هورمزدا، بەبێ بونی چەند ئاماژەیەکی ڕون بۆ ئەوەی کەی دەستپێکردنەوەی کارەکان بە شێوەیەکی
ئاسایی دەستپێدەکاتەوە".