سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە واشنتن بە شێوەیەکی ڕوون بە تارانی ڕاگەیاندووە'' ئاگربەستی نێوانیان بە فەرمی کۆتایی هاتووە، هەرچەندە وڵاتەکەی پێشوازی لە داواکارییەکەی ئێران دەکات بۆ بەردەوامبوون لەسەر گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان.''
ئەمڕۆ هەینی ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس" نووسیویەتی'' کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لێکردووین بەردەوامی بە 'گفتوگۆکان' بدەین؛ ئێمە ڕەزامەندیمان لەسەر ئەوە نیشانداوە، بەڵام ئەمریکا بە ڕوونی و بێ هیچ گومانێک پێی ڕاگەیاندوون کە ئاگربەستەکە کۆتایی هاتووە".
ئەم پەیامە توندەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدا دێت کە گرژییە سەربازییەکانی نێوان واشنتن و تاران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست، بە جۆرێک کە هەردوولا هێرشی ڕاستەوخۆیان کردووەتە سەر بنکە و پێگەکانی یەکدی لە ناوچەکەدا.
چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم لێدوانەی ترەمپ نیشانەی ئەوەیە ئەمریکا دەرگای دیپلۆماسی بە تەواوی دانەخستووە، بەڵام دەیەوێت لە ڕێگەی بەردەوامیی فشارە سەربازییەکان و ڕەتکردنەوەی ئاگربەست، لە پێگەیەکی بەهێزترەوە بچێتە ناو هەر دانوستانێکی داهاتوو لەگەڵ تاراندا.