میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە بە ئاگاداری ئەمەریکا وه‌فدێكی قه‌ته‌ر لە ئێستادا لە تارانه بەمەبەستی سەرلەنوێ دەستیپێکردنەوەی گفتوگۆکان.
ئاژانسی (ته‌سنیم)ی ئەمرۆ هەینی ١٠ ی تەموز بڵاویکردەوە ئەو سەردانە، هه‌وڵێكی نوێی قه‌ته‌رە بۆ نێوەندگیریەکی نوێ له‌نێوان ئه‌مریكاو ئێران، له‌كاتیكدا دۆخی سه‌ربازی ناوچه‌كه په‌ره‌سه‌ندنی نوێ به‌خۆوه ده‌بینێت.
" ئه‌م سه‌ردانه دوای ئه‌وه دێت قه‌ته‌ر له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه (مه‌به‌ستی هێرشه بۆسه‌ر چه‌ند كه‌شتییه‌ك) تۆمه‌تی ئاڕاسته‌ی ئێران كردووه، كه به‌هۆیه‌وه "ئه‌مریكا هێرشی كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئامانجی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی ئێران".( ئاژانسی تەسنیم ).
ئەوە لە کاتێکدایە کە دوو رۆژە هەواڵی هەوڵێکی ئێران بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی ئەمەریکا ترمپ بڵاوکراوەتەوەو لایەنی ئیسرائیلی ئاماژە بەوە دەکەن کە دەزگای سیخوڕی ئەوان وردەکاری هەوڵەکەی گەیاندۆتە ترەمپ.