فەرماندەی سوپای پاسداران داوای تۆڵەکردنەوەی خوێنی عەلی خامەنەئی دەکات


لە پەیامێکدا بەبۆنەی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی، ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران داوای تۆڵەسەندنەوە دەکات و رایگەیاند" تۆڵەسەندنەوەی خوێنی عەلی خامنەیی و سزادانی بکەران و بڕیاردەرانی، وەکو داواکارییەکی بێ ئەملا و ئەولا، رەوا و لەبیرنەکراو دەمێنێتەوە."

 ئەحمەد وەحیدی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران رۆژی هەینی ١٠تەموز بەبۆنەی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی، رابەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختی لەسەر تۆڵەکردنەوەی خوێنی عەلی خامنەیی کردووە و دەڵێت" ئەم داواکارییە، تاوەکو هێنانەدیی تەواوی دادپەروەری و وڵامی شیاو بە تاوانباران، لە بیرەوەریی مێژوویی ئومەتی ئیسلامی و بەرەی بەرگری ناسڕێتەوە."

عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران، لە ٢٨ی شوباتدا لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی جەنگی ئێران، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژرا.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرنامەیەکی یەک هەفتەیییان بۆ "ماڵئاوایی داڕشت و ئەمرۆ  تەرمی عەلی خامنەیی نێژرا.




PM:11:10:10/07/2026