سەرپەرشتیاری وەزارەتی بەرگریی ئێران هۆشدارییەکی توند ئاڕاستەی نەیارەکانی وڵاتەکەی دەکات و ڕادەگەیەنێت'' سەرجەم خاڵە لاوازەکانی "دوژمن"یان دەستنیشان کردووە و بە تەواوی ئاگاداری شێواز و کاتی دروستکردنی فشارن بۆ سەر پێگەکانیان.''
ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی بڵاویکردەوە، سەرپەرشتیاری وەزارەتی بەرگری دەڵێت'' خاڵە لاوازەکانی دوژمن دەستنیشانکراون و هەژماری وردیان بۆ کراوە؛ ئێمە بە تەواوی دەزانین لە چ کاتێکدا و بە چ شێوازێک فشار بخەینە سەر دوژمن."
ئاماژەی بە مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەکانی وڵاتەکەی کرد و ڕوونی کردەوە کە ئێران لە شەڕی سەپێندراوی دووەم و سێیەمدا، لەگەڵ پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای زانیاری، سەربازی و شەڕی دەروونی دەستەویەخە بووە. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئاستی هێزە چەکدارەکانیان لە "شەڕی ڕەمەزان"دا بەراورد بە "شەڕی ١٢ ڕۆژە"، لە ڕووی تاکتیک و تەکنیکەوە داهێنەرانەتر و پێشکەوتووتر بووە.
سەرپەرشتیاری وەزارەتەکە باسی لەوەش کرد، سەرەڕای فراوانی و ئاڵۆزیی گۆڕەپانی جەنگ، هێزە چەکدارەکان لە کورتترین ماوەی گونجاودا وەڵامێکی توندیان دایەوە؛ شەڕی سەپێندراوی سێیەم جارێکی دیکە ئەوەی سەلماند کە لە هەر شوێنێک وەبەرهێنانمان لەسەر تەکنەلۆژیا نوێیەکان و پڕۆژە زانست-بنیاتەکان کردبێت، سەرکەوتوو بووین.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، وەزیری بەرگری جەختی کردەوە کە پێویستە بە جیدییەتەوە کار بۆ بەهێزکردنی بودجەی بەرگری، پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، سوودوەرگرتن لە توانای نوخبەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و دروستکردنی میکانیزمە چالاکەکان بۆ بەدەستهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیا سەربازییەکان بکرێت.