ڕۆژی دووشەممە، لە دوای دەستپێکردنەوەی پێکدادانەکانی نێوان
ئەمریکا و ئێران و زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە چارەنووسی ئاگربەستەکەی نێوانیان،
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی زیاتر ٤٪ بەرزبووەوە.
لە کۆتا مامەڵەکاندا، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا بە ڕێژەی ٤.٣٪
بەرزبووەوە و گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٤٩ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک. هاوكات نرخی نەوتی خاوی
برێنتیش گەشەی بە ڕێژەی ٤.٢٪ بەخۆیەوە بینی و بە ٧٩ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.