سوپای ئەمریکا هێرشیکردە سەر پارێزگای خوزستان


ئاژانسی تەسنیم نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردوەتە سەر شارۆچکەی ئابادانی پارێزگای خوزستان.

دوو شەممە، ١٣ تەمووز ٢٠٢٦، لە هەواڵەکەی ئاژانسی تەسنیم هاتووە "کاتژمێر ١:٤٥ خولەکی دوای نیوەڕۆ هێرشەکە کراوە و بەهۆیەوە ٢ کەس کوژران و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون"، بەڵام  هیچ وردەکارییەک لە بارەی شوێنی بە ئامانجگیراو نەداوە.

هەر ئەمرۆ ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردەوە، دەنگی چەندین تەقینەوە لە بەندەری بەندەر عەباس و دوورگەی قیشم بیستراوە.

بەپێی زانیارییەکان (لە ٨-٩ تەمووز ٢٠٢٦)  لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان کە لە  کە ئەمریکا ئێرانی کردە ئامانج ١٤ کەس کوژراون و ٧٨ کەس بریندار بوون.



PM:02:32:13/07/2026