وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بەفەرمی رایگەیاند کە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە.
دوو شەممە، ١٣ تەمووز ٢٠٢٦، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند "هەر جۆرە پاڵپشتییەک بۆ سوپای پاسداران، قەدەغە دەکرێت، بڕیاری قەدەغەکردنی سوپای پاسداران دوای تێوەگلانیان لە چەندین هەڕەشە لەناو خاکی وڵاتەکەمان هاتووە؛ لەوانەش پیلانێک بۆ تیرۆرکردنی دوو رۆژنامەوانی کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ، جگە لە ئەنجامدانی چەندین هێرشی ئەلیکترۆنی (سایبەر) بۆ سەر دامەزراوە بەریتانییەکان"،
حکومەتت بەریتانیا بڕیاریشیدا "بزووتنەوەی ئیسلامیی هاوەڵانی راست" ـیش قەدەغە بکەن، کە سەر بە سوپای قودسە، رێکخراوەکە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی "زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر جووەکان لەناو خاکی بەریتانیا".
بەهەمان شێوە گروپی "فەوجی خۆبەخشانی فیدراسیۆنی رووسیا" کە لقێکی نێودەوڵەتیی هەواڵگریی سەربازیی رووسیایە، خرایە هەمان لیستەوە.
سەبارەت بە خستنەلیستی تیرۆری ئەو سوپای پاسداران و ئەو دوو گروپە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت "دوای وردبوونەوە لە هەموو بەڵگەکان، وەزیری ناوخۆ گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە بنەمای تەواو هەیە بۆ ئەو بڕوایەی کە هەریەک لەم لایەنانە تێوەگلاون لە چالاکیی هەڕەشەئامێزی هێزی دەرەکی؛ بۆیە ئەم ناساندنانە بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی شانشینی یەکگرتوو پێویست بوون".
هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا، بەحرێن، سعودیە، ئیسرائیل، بەریتانیا، سوپای پاسادارانیان کردوەتە لیستی تیرۆرەوە.