نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٦، نرخەکانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی نزیکەی ٣٪ بەرزبوونەوە و گەیشتنە بەرزترین ئاستی خۆیان لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا.

ئەم پەرەسەندنە خێرایە دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا گەمارۆ دەریاییەکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە و هەردوولاش هێرشە سەربازییەکانیان لە تەنگەی هورمز توندتر کردووە، ئەمەش نیگەرانی و ناڕوونییەکی قووڵی لەبارەی گواستنەوەی وزە لە ناوچەکەدا دروست کردووە.

لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتی دەریای باکوور بە بڕی ١.٥٠ دۆلار  ١.١٨٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ٨٤.٨٠ دۆلار.

هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکیش بە بڕی ١.٧٠ دۆلار  ٢.٢٪ هەڵکشا و گەیشتە ٧٩.٨٤ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش بەرزترین ئاستی نرخەکانە لەوەتەی هەردوو وڵات لە ١٧ی حوزەیرانی ڕابردوودا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆ کردبوو.

ئەم پەرەسەندنانە هاوکاتن لەگەڵ ئەوەی سوپای ئەمریکا بۆ سێیەم شەوی لەسەریەک هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران بەردەوام کرد، ئەمەش دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆی سەر کەشتیوانیی ئێرانی و پێشنیاری سەپاندنی باجی ٢٠٪ بۆ پاراستنی تەنگەی هورمز.





AM:09:21:14/07/2026