ئەکسیۆس: ترەمپ رەزامەندی نیشانداوە تا سعودیە هێرش بکاتە سەر حوسییەکان

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، هەفتەی رابردوو سعودیە نیگەرانیی خۆی لە دۆخی یەمەن گەیاندوەتە ئەمریکا و ترەمپیش رەزامەندی لەسەر هێرشی سعودیە بۆ سەر حوسییەکان نیشانداوە.

رۆژی دووشەممە، پاش ئەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیەوە بۆردومان کرا، حوسییەکانی یەمەن لەوەڵامدا بە چەندین موشەکی بالیستی و درۆن هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی (ئەبها) لە باشووری رۆژئاوای سعودیە. هەروەها هۆشدارییان داوەتە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی گەشتەکانیان بۆ سعودیە رابگرن، چونکە ئاسمانی ئەو وڵاتە چیدی ئارام نییە.

رۆژی هەینی، دۆناڵد ترەمپ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان کردووە؛ لەو پەیوەندییەدا شازادەی جێنشین داوای پشتگیریی واشنتۆنی کردووە بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی حوسییەکان و ترەمپیش رەزامەندیی نیشانداوە.




PM:02:19:14/07/2026