ئاژانسی فەرمی دەسەڵاتی
دادوەریی ئێران (میزان)، ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی چوارشەممە ١٥ی تەموز، سزای لەسێدارەدانی
یەکێکی دیکە لە خۆپێشاندەرانی مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ لە پارێزگای ئەسفەهان، بە
ناوی محەمەد ئەمینی دەهاقانی جێبەجێ کراوە.
ئاژانسی "میزان"
ئەم زیندانیە سیاسییەی بە «هاوکاری دوژمن» ناوبردووە و ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لە
کاتی خۆپیشاندانەکاندا بینای قایمقامیەتی لە شاری دەهاقان لە پارێزگای ئیسفەهان
سوتاندوە.
هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییە
ناوچەییەکان و هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کۆماری ئیسلامی ڕێژەی جێبەجێکردنی
سزای لەسێدارەدانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز کردووەتەوە.
ئامارەکان لە زمانی نەتەوە
یەکگرتووەکانەوە
ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٦:
ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندبوو کە
ئێران لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە تا ئێستا، نزیکەی ٤٠ کەسی بە تۆمەتی «هەوڵدان دژی
ئاسایشی نیشتمانی» لەسێدارەداوە، کە ١٨ کەسیان لە خۆپێشاندەرانی مانگی کانونی
یەکەم (بەفرانبار) بوون.
ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٥:
بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، ئێران لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٢ هەزار و ١٥٩ کەسی لەسێدارەداوە،
کە ئەم ڕێژەیە بە بەراورد بە ساڵی پێش خۆی زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە.