شەوی سێشەممە کۆشکی سپی گۆڕانکاری و پەرەسەندنی خێرای بەخۆیەوە بینی کە ئاماژەیە بۆ گواستنەوەی ڕووبەڕووبوونەوەکان بۆ قۆناغێکی بێوێنە، سەرچاوە ئاگادارەکان وردەکاری کۆبوونەوەیەکی سەربازی ئاستبەرزیان ئاشکرا کردووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە "ژووری ئۆپەراسیۆنەکان"دا تاوتوێی پلانی هێرشێکی سەربازی بەرفراوانی کردووە کە سنووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئێستای دەوروبەری گەرووی هورمز تێدەپەڕێنێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"، ترەمپ مەیلی بۆ وەشاندنی گورزی بەهێز هەیە تا تاران ناچار بکات گەرووی هورمز بکاتەوە و مەرجەکانی ئەمریکا سەبارەت بە دۆسیە ئەتۆمییەکەی قبوڵ بکات.
ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ چوارەم ڕۆژ لەسەریەک بەردەوامن و بنکەکانی ناو گەرووی هورمز و کەناراوەکانی باشووری ئێرانیان کردووەتە ئامانج.
گورزەکانی ئەم دواییە جەختیان کردووەتەوە سەر تێکشکاندنی ڕادارەکان، سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکی دژە کەشتی، بەرگرییە ئاسمانییەکان و شوێنەکانی هەڵدانی درۆن، ئەمەش بە مەبەستی بڕینەوەی ڕەگی هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر هاتوچۆی دەریایی نێودەوڵەتی.