سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و چارەسەر و پەروەردەی پزیشکیی ئێران، حوسێن کرمانپوور ڕایگەیاند" لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەپۆلی نوێی جەنگی دەستدرێژیکارانەی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ٢٦٠ کەس بریندار بوون".
ئاژانسی هەواڵی "مێهر" بڵاویکردەوە، کرمانپوور ئەمڕۆ چوارشەممە لە نووسراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کردووە، لە شەپۆلی نوێی جەنگ دژی ئێران، تا ئێستا زیاتر لە ٢٦٠ کەس بریندار بوون، کە لەنێویاندا ٣ ژن و ٦ کەسی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ هەن.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو کە لەنێو کوژراوەکاندادوو ژن هەیە.
کرمانپوور ئەوەشی خستەڕوو کە٢٢٢ کەس لە بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.