سێنتکۆم: دووەم شەپۆلی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران دەست پێکرد


فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە راگەیاندراوێکدا شەپۆلی دووەمی هێرشکردنە سەر ئێرانی راگەیاند.

چوار شەممە، ١٥ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی سێنتکۆم هاتووە "کاتژمێر٣:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ بەکاتی واشنتن، هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستیان بە ئەنجامدانی دووەم شەپۆلی هێرشەکان کرد بۆ سەر بنکە و توانستە سەربازییەکانی ئێران  کرد".

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردوە "هێرشەکان ئەو توانستە سەربازییانەی  ئێرانیان کردووەتە ئامانج کە بۆ هەڕەشەکردن لەو کەشتییانە بەکاردێن کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن؛ کە ڕێڕەوێکی ئاویی نێودەوڵەتیی ستراتیژی و هەستیارە بۆ بازرگانیی جیهانی".

سێنتکۆم وتوشیەتی "ئەم ئۆپەراسیۆنە لەسەر فەرمانی راستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان (سەرۆکی ئەمریکا) ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی لێپرسینەوە لە ئێران و رێگریکردن لەو هەڕەشانەی کە دەبنە مەترسی بۆ سەر ئازادیی هاتوچۆی کەشتیگەلە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا".




PM:11:32:15/07/2026