سوریا دەستی بەسەر ١٥٠ درۆنی بۆمبڕێژکراودا گرت کە لە عێراقەوە نێردرابوو

میدیای فەرمیی سوریا بڵاویکردەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵێکی قاچاخچێتیی چەک و موشەکیان لە سنوورەکانی سوریا و عێراقەوە پووچەڵ کردووەتەوە.

بە پێی راپۆرتی کەناڵی حەدەس لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن دوا شوێنی مەبەستی کاروانەکە حیزبوڵای لوبنان بووە و بارەکە ١٥٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی تێدابووە و لە عێراقەوە بەرەو لوبنان بەڕێکرابوو.




PM:02:37:16/07/2026