سێنتکۆم: شەپۆلی پێنجەمی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران دەست پێکرد


فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە شەپۆلی پێنجەمی هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران.

پێنج شەممە، ١٦ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی سێنتکۆمدا هاتووە "کاتژمێر ٢:٠٠ ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا، هێزەکانمان دەستیان بە جێبەجێکردنی شەپۆلێکی نوێی هێرشە ئاسمانییەکان لە دژی چەند ئامانجێک لە ناو ئێراندا کردووە".

سێنتکۆم ئاماژەی بوەشکردوە کە "ئەم هێرشانە کە بۆ پێنجەم شەوی لەسەریەک ئەنجام دەدرێن، بە مەبەستی کەمکردنەوە و لاوازکردنی زیاتری تواناکان و ژێرخانی سەربازیی ئێران جێبەجێ کراون، تا رێگری لە هەر هەڕەشەیەکی ئەمنیی داهاتوو بکرێت".

سێنتکۆم جەخت دەکاتەوە "هێزەکانمان بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی پێشهاتەکان و گرتنەبەری سەرجەم رێکارە پێویستەکان بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا".




PM:10:17:16/07/2026