سوپای پاسداران: درۆنێکی ئەمریکیمان خستە خوارەوە


سوپای پاسدارانی ئێران راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە لە بارەی خستەنەخوارەوەی درۆنێکی ئەمریکی.

شەممە، ١٧ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە "هێزەکانمان توانیویانە درۆنێکی ئەمریکی لە ناوچەی (رامشیر) لە سنووری پارێزگای خووزستان پێکراوە و خراوەتە خوارەوە".

بەپێی زانیارییەکانی سوپای پاسداران درۆنەکە لە جۆری ""RQ-11رایڤین.

ئەم رووداوە لە کاتێکدایە، ماوەی شەش رۆژە گرژییەکان لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا و ئێران زیاتر بووە  چەندین ناوچەی جیاوازی لە ئێران بۆردومانکردووە، لە بەرامبەرادا ئێران وەکو وەڵامدانەوە بنکە و بارەگاکانی ئەمریکای لە ناوچەی کەنداو کردووەتەوە ئامانج.




PM:09:29:17/07/2026