ئێران: لە قۆناغی بەرگرییەوە دەچینە قۆناغی هێرشبەری

‌موحسین رەزایی, راوێژکاری سەربازیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران

راوێژکاری سەربازیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، موحسین رەزایی بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندوە کە  "سیاسەتی دووفاقی هەم شەڕ و هەم دانوستاندن بە تەواوی کۆتایی هاتووە".

هەینی، ١٧ تەمووز ٢٠٢٦، راوێژکارە سەربازییەکەی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند " ئەگەر هێرشەکانی ئەمریکا بۆ ٢  تاوەکو ٣  رۆژی دیکە بەردەوام بن، لەو حاڵەتەدا سەرباز و بنکە ئەمریکاییـەکان لە دەرەوەی سنوورە سیاسییەکانیش دەکرێنە ئامانجی راستەوخۆ".

"هەرچەندە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە جەنگی ١٢  رۆژەی رابردوودا دانبەخۆدا گرتنیان نیشان دا تاوەکو گرژییەکان ناوچەکە نەگرێتەوە، بەڵام بە دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا، ئێستا ئاستی جەنگەکە بووەتە ناوچەیی"، موحسین رەزاییبە وا دەڵێت.

سەبارەت بە گەرووی هورمز راوێژکاری سەربازی رێبەری کۆماری ئیسلامی وتی "کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی  هورمز لەلایەن ئێرانەوە بۆ دوو ئامانجی سەرەکییە؛ دابینکردنی ئاسایشی نیشتمانی و پاراستنی ئاسایشی ئابووریی جیهان".

موحسین رەزایی داوایەک ئاراستەی وڵاتەکانی (کوێت، ئوردن، قەتەر و ئیمارات) دەکات کە  "رێگری لە سەرکێشییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بکەن، چونکەرادەستکردنی گەرووی هورمز  بە ئەمریکا واتا دەستپێکی جەنگی جیهانیی سێیەم دژی هێزە گەورەکانی وەک چین و رووسیا و، ئێران هەرگیز ئەمە قبووڵ ناکات".

موحسین رەزایی باسی لە دوو دۆسیەی سەرەکی کرد کە نایانەوێت دانوستاندنــیان لەسەر بکەن؛ یەکەم: وەرگرتنی تەواوی قەرەبووی زیانە ئابوورییەکان، دووەم: تۆڵەکردنەوەی خوێنی رێبەری پێشوو.




PM:10:56:17/07/2026