نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕی ئازادی تاراندا، لە یەکەم
کاتژمێرەکانی دەستپێکردنی مامەڵەکانی ئەمڕۆ شەممە ١٨ی تەموز، لە ١٩ملیۆن و ١٠٠
هەزار تمەن تێپەڕی و پێوانەیەکی مێژوویی نوێی تۆمار کرد.
بە تۆمارکردنی ئەم ژمارەیە، بە کردەوە دۆلار بەرزترین ئاستی
نرخی خۆی لە مانگی ئایاری رابردوو هەتا ئێستا تێپەڕاند. پێشتر کاتێک نرخی هەر سەد
دۆلار گەیشتە ١٩ ملیۆن تمەن، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی
بازاڕ، کڕین و فرۆشتنی دراو لە نووسینگە فەرمییەکانیان قەدەغەکرد و مامەڵە
کەسییەکانیان سنوردار کرد و پاش ئەوە کەمێک نرخەکەی دابەزی.
بەڵام
لە هەفتەی ڕابردووەوە دووبارە دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە
لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوودا، ١٠٠ دۆلار لە دەوروبەری ١٧ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار تمەندا
مامەڵەی پێوە دەکرا.