بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل لە لێدوانێکدا بۆ میدیای وڵاتەکەی دەڵێت "ئیسرائیل پێشنیازی بۆ واشنتن کردووە، بەشداریی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بکات، بەڵام ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئەو پێشنیازەی رەتکردووەتەوە".
یەک شەممە، ١٩ تەمووز ٢٠٢٦، ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل ئاشکرایکردوە کە تەلئەڤیڤ خۆی بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە کردووە، نەک تەنیا بۆ هێرشی مووشەکی و درۆنی راستەوخۆ لە لایەن تارانەوە، بەڵکو بۆ ئەگەری جووڵاندنی گرووپە چەکدارە بریکارەکانی ئێران لە ناوچەکەدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ هەشتەمین شەپۆلی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران، لەوانە بەرگریی ئاسمانی و بنکەکانی چاودێری کەناراوەکان ئەنجامداوە. ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بوون بۆ کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی لە ئوردن، ئامانجی هێرشەکان سزادانی سوپای پاسداران و لاوازکردنی توانای ئێرانە بۆ هەڕەشەکردن لە هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز".
تا ئێستا بە فەرمی ئیسرائیل بەشداری نەکردوە لەم قۆناغەی جەنگەکە.