ئەمریکا: تاران پابەندی لێکتێگەیشتنە هاوبەشەکان نییە


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ رۆبیۆ لە لەێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باسی لە دۆخی ئێستای پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئێران کرد و دەڵێت "ناتوانرێت باس لە لێکتێگەیشتنێکی زیندوو بکرێت کاتێک لایەنی بەرامبەر مەرجەکانی پێشێل دەکات".

دوو شەممە، ٢٠ تەمووز ٢٠٢٦، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند "بەپێی لێک تێگەیشتنەکان، دەبێت گەرووی هورمز بە رووی کەشتیوانیدا کراوە بێت و دوور بێت لە باجی نایاسایی و هێرشکردنە سەر کەشتییەکان، بەڵام رەفتارەکانی ئێران پێچەوانەی ئەمەن".

"چەندین جار هەوڵمان داوە و هێشتاش ئامادەین بۆ گفتوگۆ، بە مەرجێک بگەنە رێککەوتنێکی راستەقینە کە ئێران پێوەی پابەند بێت؛ ئەوان پەیامی ئەوە دەنێرن کە دەیانەوێت گفتوگۆ و دانوستان بکەن، بەڵام ئێمە وەڵامی رەفتارەکانی سەر زەوی ئەوان دەدەینەوە؛ رەفتارەکانیشیان ئەوەیە کە مووشەک و درۆن ئاراستەی کەشتییەکان دەکەن"، مارکۆ رۆبیۆ وا دەڵێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد کە "بڕیار بوو هەفتەیەک لەمەوبەر ئێران راگەیەندراوێک بڵاو بکاتەوە و تێیدا رایبگەیەنێت، چیتر هێرش ناکاتە سەر کەشتییەکان و گەرووی هورمز بە کراوەیی دەهیێڵێتەوە، بەڵام لە جیاتی ئەوە هێرشیان کردە سەر سێ کەشتی بازرگانی، دەبێت رەفتاری ئەوان بگۆڕێت تاوەکو هەڵوێستی ئێمەش گۆڕانی بەسەردا بێت".

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدا کە لە نۆ شەوی رابردوودا بە پێی راگەیاندراوی فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا هێرشیان کردوەتە سەر ئێران، لە وەڵامی ئەو هێرشانەشدا ئێران هێرش دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە.




PM:06:34:20/07/2026