سێنتکۆم: هێزەکانمان هێرشێکی نوێیان کردە سەر ئێران

ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی نوێی هێرشکردنە سەر چەندین ئامانجی سەربازی لە ناوخۆی ئێران کردووە.''

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، ئامانج لەم هێرشانە تێکشکاندن و لاوازکردنی توانای سەربازیی ئێرانە کە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز بەکارهێنراون.

لە بەرامبەردا و دوای ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە شارەکانی بەندەر عەباس، قشم و سیریک بیستراوە و ئاماژەیان بەوەش کردووە کە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی لە دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر چالاک کراون.



PM:11:40:20/07/2026