ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ی
تەموزی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێکەوتنی ئەتۆمیی مەدەنی نێوان
وەزارەتی وزەی ئەمریکا و سعودیە پەسەند دەکرێت، بەڵام جێبەجێکردنی ئەم رێکەوتنە بە
تەواوی بەستراوەتەوە بە چوونی سعودیە بۆ ناو رێککەوتنی ئاشتیی ئیبراهیمی.
سەرۆکی ئەمریکا لە
پلاتفۆڕمی 'تروس سۆشیاڵ' نووسیویەتی، "ئەم رێککەوتنە تەنیا بۆ مەبەستی مەدەنی
بەکار دێت و هیچ جۆرە پرۆسەیەکی پیتاندنی ماددە ئەتۆمییەکان لەخۆناگرێت."
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەنگاوە هاوشێوەی ئەو رێکەوتنانەیە کە پێشتر وڵاتانی وەک ئێران،
ئیمارات و چەند وڵاتێکی دیکە ئەنجامیانداوە.
ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە،
ئەمریکا دژایەتی دامەزراندنی بنکە و دامەزراوە ئەتۆمییە مەدەنییەکان ناکات کە پیتاندنی
یۆرانیۆمی تێدا ئەنجام نەدرێت، بەڵام مەرجی سەرەکی بۆ پەسەندکردنی ئەم پڕۆژەیە لەگەڵ
سعودیە، بەستراوەتەوە بە پەیوەستبوونی ریاز بە رێککەوتنی ئاشتیی ئیبراهیمی کە بە وتەی
ئەو رێککەوتنێکی "سەرکەوتوو و خاوەن پێگەیەکی رێزلێگیراوە".