رۆژی پێنجشەممە لە بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی
بەخۆیەوە بینی، بە جۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە بەرزترین ئاست لە
ماوەی زیاتر لە مانگێکدا.
نرخی هەربەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٠.٧١ دۆلار مامەڵەی
پیوە دەکرێت. هاوکات نەوتی سووکی تەکساس (WTI) کە پێوەری سەرەکیی نەوتی
ئەمریکایە، بەڕێژەی ٥.٥٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ٩١.٦٥ دۆلار.
ئەم بەرزبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی شەڕی
نێوان ئەمریکا و ئێران، رۆژی چوارشەممە تاران هێرشەکانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چڕتر
کردەوە.
لە مانگی شوباتدا شەڕەکە بە هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل
بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە، تاران هەوڵدەدات وەک کارتێکی گوشار، بەتەواوی تەنگەی
هورمز دابخات و گەمارۆی بخاتەسەر، کە پێشتر رۆژانە پێنجیەکی نەوتی جیهان بەو رێڕەوەدا
تێدەپەڕی.