سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەکسیۆس هۆشداری دا بە ئێران کە هێرشێکی "گەورەتر لە هەرشتێک کە پێشتر کراوە".
پێنج شەممە، ٢٣ تەمووز ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند "خەریکی تاوتوێکردنی هێرشێکی سەربازیی فراوانین بۆ سەر ئێران و لە هەموو هێرشەکانی پێشوو فراوانتر دەبێت بیر لە هێرشێکی زەبەلاح دەکەمەوە، گەورەتر لە هەر شتێک پێشتر کراوە، نزیکم لەوەی بڕیار بدەم و ئێمە بە تەواوی بۆ ئەوە ئامادەین".
"ئێرانییەکان دەیانەوێت دانوستاندن بکەن، بەڵام لەم قۆناغەدا ئامادە نین رێککەوتن واژۆ بکەن، ئەوان هێشتا ئازاری پێویستیان نەبینیوە"، سەرۆکی ئەمریکا وا دەڵێت.
سەبارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت "ئەگەر داوا لە ئیسرائیل بکەم، ئەوا لە ماوەی دوو خولەکدا دێنە نێو جەنگەکەوە، بەڵام ئەمریکا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە نوێیەکە پێویستی بە هیچ کەسێک نییە".