بەندەری حودەیدەی یەمەن بۆردوومان دەکرێت

بەندەری حودەیدەی یەمەن و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنیی حووسییەکان رووبەڕووی زنجیرەیەک بۆردوومانی قورسی ئاسمانی بوونەتەوە ئەمەش دوای ئەوەی کەشتییەکی بازرگانیی سعوودیە لە دەریای سووردا کرایە ئامانج.

 سەرچاوە هەواڵییەکان ئاشکرایان کردووە کە دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە بەندەری حودەیدە و دوورگەی کەمەران بیستراوە و هێرشە ئاسمانییەکان سەنگەر و کۆگاکانی چەکی حووسییەکان و دامەزراوەکانی پەیوەندییانیان لە ڕۆژئاوای یەمەن کردووەتە ئامانج.

ئەم ئاڵۆزییە توندانە دوای ئەوە دێن کە دەستەی گواستنەوەی سعوودیە ڕایگەیاند کەشتییەکی بازرگانیی وڵاتەکەیان بە ناوی "NCC MASA" لە ئاوەکانی دەریای سووردا کراوەتە ئامانج هاوکات پێشتریش حووسییەکان هەڕەشەی سەپاندنی گەمارۆی دەریاییان بۆ سەر کەشتییەکانی سعوودیە کردبوو.



AM:12:02:25/07/2026