ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند'' سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕێنمایی سوپای وڵاتەکەی کردووە هێرشی نوێ نەبەنە سەر ئێران و بەمەش کۆتایی بە دوو هەفتە لە بۆردوومانی بەردەوام هێنا تاوەکو دەرفەتی زیاتر بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بدرێت.''
ئەم بڕیارەی ترەمپ دوای چەند کاتژمێرێک لە گەیشتنی شاندێکی عومان بۆ تاران هات بە مەبەستی دانوستان لەسەر ڕێوشوێنی نوێ بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.
هاوکات سەرچاوە هەرێمییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە دانوستانەکان بەرەوپێشچوونیان بەخۆوە بینیوە و ئەگەری هەیە تا کۆتایی هەفتە ڕێککەوتن بکەن.
رۆژنامەکە ڕوونی کردووەتەوە کە بەرپرسانی ئەمریکا هەستیان بەوە کردووە هێرشە ئاسمانییەکان گەیشتوونەتە ئەوپەڕی ڕادەی کاریگەریی خۆیان مەگەر ئۆپراسیۆنێکی جەنگیی گەورە دەست پێ بکەن کە هێشتا سوپا پلانەکانی بۆ دادەڕێژێت، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو ڕێککەوتنە پێشنیازکراوە و ئاڕاستەی جەنگەکە لە دەستی ترەمپ خۆیدا دەبێت.