پادشای نوێی سعودیه سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز کۆمه‌ڵێک سیفه‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه له دیارترینیان 13 مناڵی هه‌یه‌و شه‌ش جار چۆته ژیانی هاوسه‌ریه‌وه.
پادشای نوێی سعودیه سه‌لمان 13 مناڵی هه‌یه‌و شه‌ش جار چۆته حاڵه‌تی هاوسه‌ریه‌وه، ئێستا سیانیان له‌لای ماون، یه‌کێکیان مردووه‌و دوانیانی (ته‌ڵاق)داوه.
تێروانینه سیاسییه‌کانی به‌رامبه‌ر دیموکراسیه‌ت کۆنه پارێزه‌و پێیوایه دیموکراسیه‌ت بۆ کۆمه‌ڵگای سعودیه له‌م قۆناغه‌دا ناگونجێت.
سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز پشکی له 10%ی گرووپی کۆمپانیاکانی سعودیه بۆ توێژینه‌وه‌و با‌زاڕیکردن هه‌یه که خاوه‌نی رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ته، سه‌رباری ئه‌وه‌ی پشکه‌که‌ی که‌مه، به پێی میدیاکانی سعودیه تا ڕاده‌یه‌کی باش کاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌و کۆمپانیایه‌که هه‌یه.
پادشای نوێ ( ئه‌مین سر) ب‌نماڵه‌و دامه‌زراوه‌ی ئال سعودبووه، راوێژکاری پادشاکانی سعودیه بووه‌و له‌م دوایه‌دا وه‌زیری به‌رگریش بووه.