ئایا پادشای نوێی سعودیە خەڵەفاوە؟

"ئایا پادشای سعودیە زەهایمەریەتی؟" بەم ناونیشانە ماڵپەڕێكی کەنەدی راپۆرتێکی ئامادەکردووەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پادشای نوێی سعودیە "خەرەف " بووە.

 توێژەرێکی پەیمانگای واشنتۆن بۆ پرسەکانی رۆژهەڵاتی دوور کە ناوی سایمون هەندرسون  دەڵێت" عەقڵی سەلمان عەبدولەعزیز دووچاری (خەرەف) بووەو ئەو قسانەی دەیکات هەر لە ساتەکانی یەکەمەوە هیچ پەیوەندییەکیان بەیەکەوە نییە".

هەر لەو بوارەدا نوسەری بەریتانی دێڤد هیریست سەرنوسەری ماڵپەڕی میدڵ ئێستی بەریتانی دەڵێت" سەڵمان کە ٧٠ ساڵە وا ناسراوە کە نەخۆشی زەهایمەری هەیە، بەڵام ئاستی نەخۆشییەکەی هێشتا روون نییە".




PM:12:59:28/01/2015