وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا مه‌ولود جاویش ئۆغلو رایگه‌یاند " چاره‌سه‌ری سیاسی ئه‌گه‌رێکی گونجاوه بۆ سوریا به مه‌رجی رۆشتنی ئه‌سه‌د".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی تورکیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه بۆ پاککردنه‌وه‌ی سوریا له تیرۆر پێویستمان به‌هێزێكی وه‌ک "پێشمه‌رگه‌یه".
له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت جاویش له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسی له سوریادا ده‌ڵێت" به‌ڵێ ده‌کرێت چاره‌سه‌ری سیاسی کێشه‌ی سوریا بکرێت، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ گۆڕین و راده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن به‌شاره‌وه، چونکه هیچ شه‌رعیه‌تێکی نه‌ماوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت: بۆ پاککردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له تیرۆر پێوستمان به‌هێزێکی سه‌ربازیه له‌سه‌ر زه‌وی وه‌ک له عێراقدا هه‌یه، ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌یه که ده‌توانن به‌رگری له وڵات بکه‌ن و ئارامی تیا بسه‌پێنن، وه‌ک ئه‌و ده‌مه‌ی له‌عێراقدا حکومه‌تی تازه هاته سه‌ر حوکم به‌ڵام سوپایه‌ی فه‌رمی نه‌بوو".