گرتنی وێنەی سڵفی لە سعودیەو ئیمارات قەدەغە كرا
پاش پەرەسەندنی وێنە سڵفییەكان لەسەراسەری جیهانو لەوانە لەوڵاتە عەرەببیەكان، ئیماراتو سعودیە بریاریاندا گرتنی هەر جۆرە وێنەیەكی سڵفی لەكاتی شۆفێریی قەدەغە بكەن.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی الدیار، لەماوەی رابردوو ئاماری رووداوەكانی هاتوچۆ لە سعودیەو ئیمارات بە رێژەیەكی بەرچاو زیادی كردوەو بە پێی راپۆرتی پۆلیسی هاتوچۆی ئەو وڵاتانە گرتنی وێنەی سڵفی لەكاتی شۆفێریی بە یەكێك لەهۆكارەكان ناولێبراوە.
پۆلیسی هاتوچۆی سعودیە لە بڕیارێكدا ئەو كەسانەی لەكاتی شۆفێری وێنەی سڵفی دەگرن بە 150 تا 300 ریاڵی سعودی غەرامە دەكات.
ئیماراتیش لە بەیاننامەیەكدا گرتنی ئەو جۆرە وێنانەی لەكاتی شۆفێڕی قەدەغە كردو بڕی 200 درەهەمی وەك غەرامە بۆ ئەو سەرپێچییە داناوە.
PM:11:06:14/02/2015