گومان دەکرێت یەکێک لەوانەی بەشداریکرد لەسەر بڕینی میسریەکان ئافرەت بێت

‌وێنە ئەو سەربڕەی گومانی لێدەکرێت ئافرەت بێت
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکرێت کە یەکێک لەو کۆمەڵە داعشانەی کە ٢١ هاوڵاتی قبتی میسریان سەربڕی " ئافرەت " بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تویتەر و فەیس بووک چەندین کۆمێنت و پۆست نوسراون ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە یەکێک لەو کەسانەی کە ٢١ میسرییەکانیان سەربڕی ئافرەت بێت، لە دەموو چاویدا و رۆشتن و کردارەکانی لەکاتی سەربڕینەکەدا بەتەواوی دەردەکەوێت.

لە پۆستێکی تردا ئافرەتێک دەڵێت " من خۆم ئافرەتم دەزانم ئافرەت چۆن دەڕوات بەڕێوەوەو چۆن دەجوڵێتەوە، ئەو سەربڕانە یەکێکیان ئافرەتن".

پۆستێکی تر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئافرەت کاتژمێرەکەی لای راست لە دەست دەکات، هەر بۆیە یەکێک لە سەربڕەکانی داعش ئافرەتە.
کەنالێ ئەلعەرەبییە راپۆرتێکی درێژی لەسەر ئەو گومانە بڵاوکردۆتەوە کە یەکێک لە داعشەکان ئافرەتن.

رۆژ ١٥-٢ لە لیبیا  چەکدارانی داعش ٢١ هاوڵاتی قیبتی کە مەسیحی میسرن سەر بڕی.




PM:04:37:17/02/2015