ڤیدیۆ.. ژنێكی مەغریبی كە بەنیازی چوونە ناو داعش بوو دەستگیركرا

پۆلیسی ئیسپانیا ژنێكی مەغریبی كە بەنیاز بوو لەگەڵ منداڵە تەمەن 3 ساڵەكەی بچێتە سوریا‌و بە ریزەكانی داعش پەیوەست بێت لە فرۆكەخانەی بارسێلۆنا دەستگیركرد.

بەپێی هەواڵێكی رۆیتەرز، ئەو ژنە كە هاوسەرەكەی لە ئیسپانیا دەژی بەنیاز بووە لە رێگەی فرۆكە خانەی بارسێلۆنا بگاتە توركیا‌و لەوێشەوە بە ریزەكانی داعش لە سوریا پەیوست بێت كە لەلایەن پۆلیسی ئیسپانیاوە دەستگیر دەكرێت.






PM:04:27:08/03/2015