زیاتر لە 215 هەزار كەس لە سوریا كوژراون
بەهۆی بەردەوامی شەڕو پێكدادانەكانی سوریا لەماوەی نزیكەی 5 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 215 هەزار كەس كوژراونو چەندین ملیۆن كەسیش ئاوارە بوون.
بەپێی راپۆرتی گروپی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا كە لەسەرەتای دەستپێكی شەڕی سوریا لەساڵی 2011 تا ئێستا 215 هەزارو 518 كەس كوژراون كە زیاتر لە 66 هەزاریان خەڵكی مەدەنین.
بەپێی راپۆرتەكە لەو ژمارەیە 10 هەزارو 808 كەسیان منداڵ بوون كە بەهۆی شەڕەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو ئامارە لەو ماوەیەدا زیاتر لە 4 ملیۆن كەس ئاوارە بوونو زیاتر لە 7 ملیۆن كەسیش توشی هەژاریو برسێتی بوونەتەوە.
PM:05:32:15/03/2015