8 مانگە مافە داراییەکانی تواناسازی لەبەریتانیا فەرامۆش کراوە

‌فۆتۆ: هەتاو
بەمەبەستی ئاوڕدانەوە لەمافە داراییەکانی تواناسازی خوێندکارانی تواناسازی لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە لەندەن گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

لەندەن. هەتاو ساڵح: ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٢٠ی ئادار، ژمارەیەکی بەرچاو لە کاندیدانی زانکۆ جیاوازەکانی بەریتانیا، لەبەردەم نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم، لە لەندەن، گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.

 پاش نزیك لە یەك كاتژمێر نوێنەرایەتیی حكومەتی هەریم چاوی بە خویندكارانی دكتۆرا و ماستەر كەوت, خوێندكاران ئەویان ڕاگەیاندن کە هەرچی زووە لە پەیوەندییدا بن لەگەڵ وەزارەت و مەسەلەکە یەکلایی بکەنەوە کە ئایا كەی مافەداراییەكانیان بۆ رەوانە دەکرێت کە بۆ زیاتر لە 8 مانگە پشتگوێ خراوە، هەروەها رایگەیاند کە پێوویستە وەزارەت و بە تایبەتییش بەڕێوەبەرایەتیی تواناسازیی بە زووترین كات بێنە وەڵام كۆتای بەم قەیرانە بهێنێت.




PM:09:33:22/03/2015