فڕۆكەكانی ئەمەریكا دوو پاسداری ئێرانییان كوشت
ماڵپەڕێكی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند دوو پاسداریان لە تكریت لەلایەن فرۆكە بێ فرۆكەوانەكانی ئەمەریكاوە كوژراوە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "سپاە نیوز" سەربە سوپای پاسدارانی ئێران دوو پاسدار بەناوەكای "عەلی یەزدانی"و "هادی جەعفەری" كە بەناوی "راوێژكارانی سوپای پاسداران لەعێراق" ناویان لێبراوە سێیەم رۆژی نەورۆز لە تكریت كوژراون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە ئەم دوو پاسدارە لەلایەن فرۆكەی بێ فرۆكەوانی ئەمەریكاوە كوژراون.
PM:11:59:29/03/2015