رێكخراوی ئەلقاعیدە هەڵدەوەشێتەوە
ئەیمەن زەواهیری
یەكێك لەئەندامانی پێشووی ئەلقاعیدە رایگەیاند ئەم رێكخراوە لە داهاتوویەكی نزیكدا هەڵوەشاندنەوەی خۆی رادەگەیەنێت.
بەپێی رۆژنامەی "حەیات"ی لەندەنی، ئەندامێكی پێشووی رێكخراوی قاعیدەو سیخوڕی دەزگای هەواڵگری بەریتانیا بە ناوی "ئەیمەن دین" رایگەیاند: بەرەی نوسرە، لقی قاعیدە لە سوریا، بە بزوتنەوەی ئەحرار شام و باقی گروپە پەیوەندیدارەكانی راگەیاندوە كە بەنیازە لە قاعیدە جیا ببێتەوە، چونكە قاعیدە ساڵی 2015 هەڵدوەشێتەوە.
ئەیمەن دین دەڵێت: چەند سەرچاوەیەك لە بزوتنەوەی ئەحرار شام رایانگەیاند كە بەرەی نوسرە باس لە دەستلەكاركێشانەوەی ئەیمەن زەواهیری سەرۆكی قاعیدە دەكەنو هەروەها رێگا بە لقەكانی ئەو رێكخراوە دراوە كە بە هەر گروپێكی دیكە پەیوەست بن.
دین سەبارەت بە هۆكاری رێگەپێدانی زەواهیری بە لقەكانی قاعیدە بۆ پەیوەست بوون بە گروپە تیرۆریستییەكانی دیكە دەڵێت: هۆكارەكەی ئەوەی كە داعش لە عێراق، سوریا، میسر، لیبیاو نایجیریا بەهێزەو ئەم گروپە ئێستاش لە یەمەن پێشڕەوی دەكات.
PM:01:23:04/04/2015