سەرۆكی ئیخوان موسلمین‌و 13 كەسی دیكە لەسێدارە دەدرێن

‌محەمەد بەدیع سەرۆكی ئیخوان موسیلمینی میسر‌
دادگای تاوانەكانی قاهیرە ئەمرۆ شەممە محەمەد بەدیع سەرۆكی ئیخوان موسیلمینی میسر‌و 13 كەسی دیكە لە ئەندامی ئەو گروپەی بە تۆمەتی دۆسیەی "ئۆپەراسیۆنی رابێعە" بە لەسێدارەدان مەحكوم كرد.

بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی عەرەبییە، ئەم دادگایە هەروەها 37 كەسی دیكە لەئەندامانی ئیخوان موسلیمینی بە زیندانی هەتا هەتایی مەحكوم كرد. محەمەد سوڵتان كە رەگەزنامەی ئەمەریكی - میسری هەیە لەو كەسانەیە كە بە زیندانی هەتاهەتایی مەحكوم كراوە.

ساڵێك لەوەپێش كۆبوونەوەی دادگای سەركردەكانی ئیخوان بەڕێوەچوو‌و تۆمەتبارانی ئەو كۆبوونەوەیە سزای لەسێداردانیان بەسەردا سەپا.

سێ مانگ پاش ئەوە سەرۆكی ئیخوان‌و 36 كەسی دیكە بەسزاكەیان پلەیەك كەمكرایەوە‌و بە زیندانی هەتاهەتایی مەحكوم كرابوون.




PM:03:18:11/04/2015