وێنە..(BBC) ژمارەی پەیامەكانی داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاشكرا دەكات

تۆڕی جیهانی بی بی سی ژمارەی ئەو پەیامانەی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق‌و شام ناسراو بە داعش ئاشكرا دەكات كە لە رۆژانە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویدەكاتەوە.

بەپێی داتاكان كە لەپەیجی فەیسبوكی بەشی فارسی بی بی سی بڵاوكراوەتەوە، گروپی داعش رۆژانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان 90 هەزار پەیام بڵاودەكاتەوە.

هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە حكومەتی بەریتانیا هەفتەی 1000 لەو پەیامانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەسڕێتەوە.

لەسەرەتای هێرشی چەكدارانی داعش بۆ عێراق‌و سوریا تا ئێستا، ئەو گروپە توانیویەتی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی وەك فەیسبوك‌و تویتەر بەكاربهێنێت بۆ پرۆپاگەندە‌و نانەوەی ترس‌و دڵەڕاوكێ لەناو خەڵك. هاوكات رێگەیەك بووە بۆ راكێشانی گەنجانی رۆژئاوایی‌و وڵاتانی دیكە بۆ ناو ریزەكانی ئەو گروپە.







PM:03:05:23/04/2015