زانایەكی ئایینی: سەیركردنی توپی پێ بۆ ژنان حەرامە!

زانایەكی ئایینی سعودی لە فەتوایەكدا رایدەگەیەنێت كە سەیركردنی یاری تۆپی پێ بۆ ژنان‌و كچان حەرامە‌و نابێت سەیری بكەن.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی (المرسد) وتاربێژی یەكێك لەمزگەوتەكانی سعودیە فەتوای ئەوە دەدات كە سەیركردنی یاری تۆپی پێی پیاوان بۆ ژنان‌و كچان حەرامە، چونكە سەیركردنی قاچی رووتی یاریزانان بۆ ژنان رەوا نیە.

بەوتەی ئەو زانا ئایینە: كاتێك ژن یان كچێك لە تەلەفزیۆنەوە سەیری یارییەكی تۆپی پێ دەكات، تەواوی بیر‌و هۆشی بەلای قاچی رووتی ئەو یاریزانانەوە دەبێت كە یاری دەكەن.

بەوتەی ناوبراو لە بنەڕەتدا سەیركردنی پیاوی بێگانە لەلایەن ژنەوە حەرامە، چ بگات بەوەی كە ئەو پیاوە قاچی رووت بێت.




PM:03:12:03/05/2015